AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ٢٢:١٠

هەپەگە ڕایگەیاند:

کوژرانی پێنج سەربازی تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان

کوژرانی پێنج سەربازی تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان

هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند: چەکدارەکانیان هێرشیان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامدا و بەوهۆیەوە، پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا، رایگەیاند: هئزەکانیان بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمووز هێرشیان ئەنجامدا و لە ئاكامی ئەو چالاكییانەش پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو هێرشەدا، دوو سەربازی توركیا بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشكێندرا و لەبەرامبەردا، توركیا ٨٨ جار بۆردومانی سەنگەرەكانی ئەوانی كردووە.

لەبارەی شوێنی هێرشەكانەوە، هەپەگە ڕایگەیاندووە، یەكێك لە هێرشەكانیان لە گوندی كاشن لە ناوچەی ئەبەخی سەر بە وان ئەنجامداوە و هێرشەكەی تریش، لە شاخی كۆردینەی ناوچەی مەتینا ئەمجامداوە.

News ID 46576

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha